كومیته‌ی دیفاع له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی مهاباد، راگه‌یاندنێكی بۆ مه‌حكوم كردنی حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “مه‌نیژه سادقی” و نه‌بوونی زانیاری له بارودۆخی “كورش به‌خشه‌نده” ده‌ركرد.
له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “وێڕای مه‌حكوم كردنی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی زیندان له‌دژی “مه‌نیژه سادقی” هه‌ڵسووڕاوی مافی ژنان و منداڵان، خوازیاری ئازاد كردنی ده‌ستبه‌جێ “كورش به‌خشه‌نده” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان و باقی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی به‌ند كراوه.”