“یه‌كێیتی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له كرێكاران له ئێران” به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك وێڕای ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و دۆستان و یارانی كرێكاری كوژراو،”مۆرتێزا فه‌ره‌ج نیا”، خوازیاری مۆحاكهمهی بڕیارده‌ران و سه‌به‌بكارانی راسته‌وخۆی كوژرانی ئه‌م كرێكاره بووه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه،”هێرش بۆ سه‌ر كرێكاران و لاوانی بێكار له “شه‌هروویی”بێهبه‌هان و چه‌ندین حاڵه‌ت له ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌زیه‌ت و ئازاردانی كرێكارانی ناڕازی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌كه كۆماری ئیسلامیی تاقه پشتیوانی”سه‌رمایه‌داران، كارفه‌رماكان و ده‌ستوپێوه‌نده قازانجپهرهستهكان و هێزه سهكوتگهرهكانیهتی” كۆماری ئیسلامیی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سیاسه‌ته دژه كرێكاری یه‌كان و هه‌ڵاواردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ــــ وه دوهێنده زیاتر له ناوچه بێبه‌شه‌كانی ئێران ـــ لایه‌نی به‌ر بڵاوتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تری داوه‌ته بێ عداڵه‌تی، هه‌ژاریی و نائه‌منیی شوغڵی. كوشتنی “مۆرتێزا فه‌ره‌ج نیا” به ده‌ستی به‌كرێگیراوانی رژیمی ئیسلامیی ده‌بێ به ناڕه‌زایه‌نی چینی كرێكاری ئێران، ریزی كرێكارانی شاغڵ و بێكار و سه‌رجه‌م مرۆڤه ئازادیخوازه‌كان وه‌ڵام وه‌رگرێته‌وه.”