به‌یانییه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تی بێهبه‌هان

550q
“ئیتحادیه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران” به‌ بڵاوكردنی به‌یانێك، وێڕای مه‌حكوم كردنی سه‌ركوتی خۆیناوی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی و لاوانی خوازیاری كاری ئاوایی “شه‌هروویی” له‌ شارستانی بێهبه‌هان، خوازیاری ناساندن و سزای ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ و په‌رداختی غه‌رامه‌ت به‌ بنه‌ماڵه‌ی كرێكاری كوژراو و ئازادی خێرا و بێ شه‌رت و مه‌رجی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بووه‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “رژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی زاڵ به‌ سه‌ر ئێران بۆ رزگاركردنی ئابوورییه‌ قه‌یراناوییه‌كه‌ی به‌ بێ سڵه‌منیه‌وه‌ و به‌ئاشكراو به‌هه‌ر چه‌شنێك كه‌ بتوانێ، هێرشی كردۆته‌ سه‌ر رێزه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و ژیان و گوزه‌رانیان تووشی خراپترین بارودۆخ ده‌كات. هێشتا سێلی خرۆشان و سۆنامیی میلیۆنی كرێكاران و لاوانی بیكار و خواستی سه‌ره‌تایی چوونه‌ سه‌ركار و ناڕه‌زایه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م خواسه‌ سروشتی یه‌، به‌م سه‌ركوتگه‌ریانه‌ راناگیرێت.