هه‌واڵنێرانی بێ سنوور راگه‌یاندنێكیان له ژێر ناوی “رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌بێ رۆژنامه‌نووسان و وێبلاگنووسانی زیندانی ئازاد بكات”، بڵاوكرده‌وه.له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به ٤٦ رۆژنامه‌نووس و وێبلاگنووسی زیندانیی، یه‌كێك له پێنج زیندانی گه‌وره‌ی جیهان بۆ هه‌ڵسووڕاوانی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنه‌كانه. ئه‌م زیندانییانه به بێ بنه‌ما و به بێ هۆكار، ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادگاكانی ناعادڵانه‌دا به زیندانیی قورس مه‌حكوم و له بارودۆخێكی نائینسانی‌دا راگیراون. له كۆتایی ئه‌م راگه‌یاندنه‌دا، هه‌واڵنێرانی بێنسوور خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و وێبلاگنووسانی بووه.