به‌یانییه‌ی زیندانیانی سیاسی بۆ مه‌حكومیه‌تی سه‌ركووتی كرێكاران و موعه‌لیمان

492y
به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، ١٧ كه‌س له‌ زیندانیانی سیاسی له‌ به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، سه‌ركووتی كرێكاران و موعه‌لیمانی ئێرانیان له‌لایه‌ن رژیمی سه‌ركوتگه‌ری رژیمی ئیسلامیان مه‌حكووم كرد.له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌ هاوبه‌شه‌دا كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند زیندانی له‌وانه‌ “محه‌ممه‌د جه‌ڕاحی، خالد حه‌ردانی، شاهروخ زه‌مانی و مێهدی شاندیز” ئیمزا كراوه‌، هاتووه‌: “ته‌نیا چه‌كی ته‌به‌قه‌ی بێبه‌ش و سه‌ركووتكراو، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌، تا له‌م رێگایه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌دژی بێ عه‌داڵه‌تییه‌كان ده‌رببڕن. به‌ڵام ده‌زگای پۆلیسی ئه‌منییه‌تی رژیم به‌ دانپێدانان به‌وه‌یكه‌، توانای سه‌ركووتی میلیۆنی كرێكاران و موعه‌لیمانی نییه‌، گوشاری خۆی له‌سه‌ر رێكخراوه‌كانی موعه‌لیمان و كرێكاران و سه‌ركووت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نوێنه‌رانی ئه‌وان، په‌ره‌ پێداوه‌. به‌م پێیه‌، داوا له‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ئازادیخواز و شه‌ریف و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب ده‌كه‌ین، به‌ خۆڕێكخستن له‌ به‌هێزكردنی رێكخراوه‌ كرێكاری، مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان دیفاع بكه‌ن و به‌ یه‌كگرتن و هاوده‌نگی، پشتیوانی له‌ موعه‌لیمان و كرێكاران و به‌ تایبه‌ت له‌ یه‌كیه‌تییه‌كانیان بكه‌ن. ده‌بێ بزانن كه‌ له‌ بارودۆخی ئێستادا، بێجگه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی رێكخراوه‌كانی كرێكاری، مه‌ده‌نی و سیاسی و یه‌كیه‌تییه‌كان و ئه‌حزاب، رێگایه‌كی دیكه‌یان بۆ پاشه‌كشه‌ كردنی دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی حاكم و بڕینی ده‌ستی ئه‌م ده‌ستدرێژكارانه‌ له‌سه‌ر مافی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵك، به‌ تایبه‌ت كرێكاران و موعه‌لیمان، له‌به‌رده‌مدا نییه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →