ژماره‌یه‌ك له زیندانیانی سیاسی و كرێكاری زیندانی مهاباد به ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك، رێزیان له رۆژی جیهانی كرێكار گرت و ئه‌م رۆژه‌یان وه‌كوو هێمای “هاوپشتی كرێكاران و سته‌م دیتووانی جیهان له‌دژی چه‌وساندنه‌وه و نابه‌رابه‌ری” ناولێبرد. له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا كه له لایه‌ن ٢٢ كه‌س له زیندانیانی سیاسی زیندانی مهاباد له‌وانه یوسف ئاب خه‌رابات، واحید سه‌یده، خزر ره‌سول موروه‌ت، عه‌لیڕه‌زا ره‌سولی، موحسێن ره‌مه‌زانی و عه‌بدولره‌حمان مه‌عروفی بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاتووه: بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه له ئێران وه‌كوو بوارێك له بزووتنه‌وه‌ی جیهانی دژی نابه‌رابه‌ری له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا له زۆربه‌ی حێزبه‌كان، رێكخراوه‌كان و ره‌وته جیاجیاكان له‌سه‌ر ئارمان و رێبازه‌كانی یه‌كی مه‌ی وه‌فادار ماوه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ر ئێستبدادی رژیمی پاشایه‌تی و هه‌روه‌ها ئێستبدادی دینی دوای شۆڕشی ٥٧، خۆڕاگری كردووه و له‌م بواره‌دا گه‌لێك هه‌زینه‌ی داوه و سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی به‌رده‌وامی حكومه‌ته دیكتاتۆره‌كان، گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی به‌نرخی به‌ده‌ستهێناوه.” له كۆتایی ئه‌م راگه‌یاندنه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه: “هیوادارین بزووتنه‌وه‌ی دیمۆكراتیك و دیمۆكراسی خوازی له ئێران، به ئێلهام وه‌رگرتن له ئارمانه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر رێگا لاببات.”