“شورای هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی سه‌رتاسه‌ری وڵات” له راگه‌یاندنێكدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی جه‌سته‌یی “مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگروودی” دوابه‌دوای مانگرتن له خواردن، نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا راگه‌یه‌ندراوه: “مه‌حمود به‌هه‌شتی له‌نگروودی وته‌بێژی كانونی سێنفی موعه‌لیمانی تاران له رێكه‌وتی ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز له زیندانی ئێوین له مانگرتن له خواردن به‌سه‌ر ده‌بات و ژیانی به شێوه‌یه‌كی جیدی كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به ره‌وت و شێوه‌ی دادگایی كرانی و رێگاپێنهدانی بۆ دیفاع له خۆی و له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌نگی دادگا، مانی له خواردن گرتووه. تۆمه‌تگه‌لێكی وه‌ك: “چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، هه‌ولی نهێنی و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” كه له دادگای رژیم خراوه‌پاڵ ناوبراو، درۆ و ناڕاستن. شورای هه‌ماهه‌نگی رێكخراوی سێنفی فه‌رهه‌نگیانی سه‌رتاسه‌ری وڵات، به‌رپرسایه‌تی گیان و سڵامه‌تی ناوبراو له ئه‌ستۆی ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌كانی رژیم ده‌زانێت و ده‌بێ وڵامده‌ره‌وه بێت.”