“كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ” له به‌یانییه‌یه‌كدا به به‌ستنی ده‌ست و پای زیندانیانی نه‌خۆش له‌وانه “نرگس محه‌ممه‌دی” له نه‌خۆشخانه، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “نرگس محه‌ممه‌دی” جێگری سه‌رۆك و وته‌بێژی كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ كه له رێكه‌وتی ١٥ی مانگی گوڵانی ١٣٩٤، سه‌رله‌نوێ بازداشت و راپێچی زیندان كرابوو، به هۆی تێكچوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی سه‌رئه‌نجام له رێكه‌وتی ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كرا. دوای گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڵام ده‌ست و پایان به‌سته ته‌ختی زیندان و موئمورێكیش ٢٤ سه‌عاته له پاڵ ته‌خته‌كه‌یدا نگابانی ئه‌دات. كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، خوازیاری ئه‌وه‌یه كه ره‌وتی چاره‌سه‌ر كردنی نه‌رگس محه‌ممه‌دی له زیندان به شێوه‌یه‌كی دروست به‌ڕێوه‌بچێت.”