به‌یانییه‌ی كانونی نووسه‌رانی ئێران

54q
“كانونی نووسه‌رانی ئێران” له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی سێ هونه‌رمه‌ندی لاو “فاتمه‌ ئێختساری، مێهدی موسه‌وی و كه‌یوان كه‌ریمی” مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیم به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای وه‌ك “سوكایه‌تی به‌ موقه‌ده‌سات و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام، بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی غه‌یره‌ ئه‌خلاقی له‌ ئینترنێت و ده‌ستدان و رووبووسی له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م، “فاتمه‌ ئێختساری، مێهدی موسه‌وی و كه‌یوانی كه‌ریمی به‌ ته‌رتیب به‌ ١١ ساڵ و نیو زیندان و ٩٩ زه‌ربه‌ شه‌لاق، ٩ ساڵ زیندان و ٩٩ زه‌ربه‌ شه‌لاق و شه‌ش ساڵ زیندان و ٢٢٣ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم كردووه‌. كانونی نووسه‌رانی ئێران ئه‌حكامی ده‌ركراو له‌دژی ئه‌م كه‌سانه‌، به‌ ناعادڵانه‌ ناولێده‌بات و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م ئه‌حكامانه‌یه‌.”