به‌یانییه‌ی كرێكارانی ره‌سمی پێترۆشیمییه‌كانی ماهشه‌هر

669q
كرێكارانی ره‌سمی واحیده‌كانی پێترۆشیمی ناوچه‌ی “ماهشه‌هر” رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار، به‌ ته‌نزیم و خوێندنه‌وه‌ێ به‌یانییه‌یه‌ك، كۆتاییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هێنا.
كرێكارانی پێترۆشیمی له‌ به‌یانییه‌‌كه‌یاندا خوازیاری مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاساورێساكانی دامه‌زراندن و خانه‌نشین كرانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی په‌سه‌ندكراوه‌ی پێوه‌ندیدار به‌ قه‌ده‌غه‌بوونی گواستنه‌وه‌ی شوێنی كارمه‌ندانی ره‌سمیی پاڵاوگه‌ خسووسی كراوه‌كان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، له‌ كاتی سپێردرانی مۆدیریه‌ت و خاوه‌ندرایه‌تی ئه‌م ناوندانه‌ به‌ به‌شی خسووسی، بارودۆخی دامه‌زراندن و مه‌زایای شۆغلی لانیكه‌م ٦ هه‌زار كرێكاری واحیده‌ پێترۆشیمییه‌كان تووشی كێشه‌وگرفت هاتووه‌‌ و ئه‌مه‌ش ئه‌منییه‌تی شۆغلی ئه‌م كرێكارانه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. شایانی باسه‌، به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی به‌فرانبار، زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ كرێكارانی ره‌سمیی واحیده‌ پێترۆشمییه‌كان له‌ ناوچه‌ی ئازادی ماهشه‌هر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نادیار بوونی بارودۆخی دامه‌زرانیان خۆیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.