به‌یانییه‌ی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر

852
كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ٢٥ی نوامبر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ژنان به‌یانییه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “توندوتیژی له‌دژی ژنان ته‌نیا هه‌ڵسوكه‌وتێكی تاكه‌كه‌سی و فه‌رهه‌نگی نییه‌، به‌ڵكوو هه‌ڵسوكه‌وتێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ كه‌ ریشه‌ی له‌ موناسباتی چینایه‌تی دایه‌. ژنان بۆ رزگار بوون له‌ وه‌ها كاره‌ساتێك رێگایه‌كیان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌یكه‌ به‌ تاوتوێ كردنی ریشه‌یی و بنه‌ڕه‌تی، هۆكاری ئه‌م كاره‌ساتانه‌ لێكبده‌نه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌مووه‌ توندوتیژی و جه‌نایه‌ته‌ ریشه‌ی له‌ موناسباتی سه‌رمایه‌داری دایه‌، خه‌بات له‌دژی ئه‌ویش ناتوانێت جیا له‌ خه‌باتی چینایه‌تی بێت. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا و به‌ سه‌رنجدان به‌م بارودۆخه‌، ژنان ناتوانن به‌ كرده‌وه‌ی عه‌مه‌لی دیفاع له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بكه‌ن. كرده‌وه‌ی ئاگاهانه‌ و بوێرانه‌ی ژنانی كوردستان له‌ سه‌روبه‌ندی ٢٥ی نوامبر كه‌ به‌ به‌دواداچوون و بوێریه‌وه‌ توانیان نه‌ ته‌نیا په‌رده‌ له‌سه‌ر قه‌تڵی ناموسی “ئامنه‌ محه‌ممه‌دی” لابده‌ن، به‌ڵكوو به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی خاكسپاری ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ له‌قاو بده‌ن. به‌ڵێ ده‌بێ ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌ ئێفشا بكرێن، ده‌بێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، ده‌بێ وشیار بینه‌وه‌ و وشیار بكه‌ین. ده‌بێ ریشه‌كانی توندوتیژی بناسین و ئه‌م دونیایه‌ بگۆڕین.”