به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاری سنه‌ بۆ مه‌حكووم كردنی ده‌سته‌به‌سه‌ر كرانی “مه‌حمووی ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”

كۆمه‌ڵیك له‌ كرێكارانی شاره‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی سنه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هەلسووڕاوانی كرێكاری “مه‌حموو ی ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلییان مه‌حكووم كرد.

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی ١٥ كارگه‌ و ٣ كارخانه‌ی شاره‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ١و ٢ و٣ی شاری سنه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دوو چالاكه‌ كرێكارییه‌ و تۆمه‌ته‌ وپاڵنراوه‌كانیان له‌وانه‌ “به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی حیهانی كرێكار، به‌ توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاربوون ده‌ستبه‌جی ئازاد كرێن.