كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخوازی كرماشان، به ده‌ركردنی به‌یانییه‌یه‌ك له ژێر ناوی “بێده‌نگه كردن له ئاست جه‌نایه‌تی ئه‌ردۆغان به واتای مه‌رگی ویژدان و شه‌رافه‌تی مرۆیی یه” هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ سه‌ر شاره‌كانی باكووری كوردستانیان مه‌حكوم كرد و پشتیوانی خۆشیان له خۆراگری خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه راگه‌یاند.
له‌به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ئێمه كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخوازی كرماشان، ده‌ستدرێژی حكومه‌تی ئه‌ردۆغانی ڤاشیست و هاوپه‌یمانه‌كانی له باكووری كوردستان و له‌شكركێشیی بۆ باشووری كوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ین. داوا له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی به تایبه‌ت خه‌ڵكی شه‌ریف له كوردستان ئێرانیش ده‌كه‌ین، تا له‌دژی ده‌ستدرێژی یه نامرۆڤانه‌كانی حكومه‌تی توركییه وه‌ده‌نگ بێن و هه‌تا گه‌یشتن به ئازادیی، خه‌باتی خۆیان درێژه پێ بده‌ن. مه‌رگ و نه‌مان بۆ ده‌ستدرێژی ئه‌ردۆغان، بژی خۆبه‌رێوه‌به‌ری و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستانی توركییه.”