رێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یانییه‌یه‌كدا به رێكه‌وتی ٤ی مانگی ره‌زبه‌ر، سه‌باره‌ت به كوژرانی “شاهرۆخ زه‌مانی” له زیندان، رایگه‌یاند: ده‌بێ پێش به بارودۆخی وه‌حشه‌تناكی زیندانه‌كان له ئێران بگیردرێت.
رێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌یانییه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ده‌بێت به بارودۆخی مه‌ترسیدار و ناله‌باری زیندانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ئه‌زیه‌تی زیندانیانی سیاسی كۆتایی بێنن. ئه‌م رێكخراوه رایگه‌یاند: ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێ لایانه، سه‌ربه‌خۆ و ورد سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه له زیندان ئه‌نجام بدرێت. شایانی باسه قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانی ئه‌م كرێكاره تێكوشه‌ر و خه‌باتكاره و جه‌سووره و یه‌كێك له سێما دیار و خۆش نێوه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی ئێران، له قۆناغێكی نوێ هێرش و سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌نجام درا.