خوێندكارانی دانیشگا تاران و علومی پزیشكی تاران له رۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌یانییه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌ژێر ناوی “دانیشگا مۆڵكی كه‌س نییه و ده‌بێ بۆ هه‌مووان بێت”، بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ئه‌وه‌یكه هانی داین كه ئاشكرا و بێ په‌رده خه‌ڵك و ئه‌فكاری گشتی بانگ بكه‌ین، كێشه و گرفتێكه كه ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوین و هه‌موو جارێك له وڵامی مافخوازانه‌ی ئێمه، یان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووین یان به‌ڵێنی پووچیان پێداوین و ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی وه‌زاڵه هێناوه. هه‌موو ئیمكاناتی دانیشگا كه ده‌بوا به شێوه‌ی به‌رابه‌ر له ئێختیار هه‌مووان بێت، به بیانووگه‌لێكی وه‌ك چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كارایی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كان، بۆته خوسوسی سازییه‌كی بێ ئه‌وپه‌ڕ و بهكاڵایی كراوه. له حاڵێكدا كه ئه‌م كاره جگه له گوشاری دوو هێنده‌ی ئابوری و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئیمكانات له خوێندكاران تا ئێستا ئاكامێكی نه‌بووه. ئێمه هه‌ر وه‌ك كرێكاران كه له ده‌ره‌وه‌ی دانیشگا له بونیادی ترین مافه‌كانمان واته بێهداشت، ئاموزش و مه‌سكه‌ن بێبه‌ش كراون، له نێو دانیشگادا به‌ده‌ست سته‌می بێ ئه‌وپه‌ڕ و چه‌ند به‌رابه‌ره‌وه ده‌ناڵێنین. چیتر ناتوانین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه قبوڵ بكه‌ین كه ئه‌مڕۆ له شوێنی ماڵیاتی خه‌ڵك كیفی پووڵی ئێلكترۆنیكی بانكی فه‌خیمه‌ی تیجاره‌ت شارژ بێت و به‌یانی له گیرفانی ئێمه خوێندكاران. ئێمه هۆشدار ده‌ده‌ین هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سه‌ركوتی ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆ خوێندكارییه‌كانی وه‌ك شورای سێنفی ناوه‌ندیی كه هه‌وڵ بۆ بوژاندنه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته بونبه‌ست، ئه‌نجامێكی خراپی و نه‌گونجاوی هه‌یه. خوێندكاران له كۆتایی بهیانیهكهیاندا به‌رامبه‌ر ئه‌منیه‌تی كردنی كه‌شوهه‌وای دانیشگا، هه‌ڵسوكه‌وتی توند له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی و هه‌ڵاواردنی جنسیه‌تی له دانیشگا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و هۆشداریان دا”.