به‌یانییه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كانونی شارۆمه‌ندیی ژنان

78y
“كانونی شارۆمه‌ندیی ژنان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵاواردنی به‌رچاو و به‌ربڵاو له‌دژی ژنان له‌ جه‌ریانی ئازموونی ئیستخدامی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌یانییه‌یه‌كی ده‌ركرد.له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه‌: “له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوودا به‌ تایبه‌ت له‌م ١٠ ساڵانه‌ی دواییدا، شایه‌تی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی به‌ربڵاوی سیاسه‌تگه‌لێكین كه‌ له‌ بواری ئیشتغاڵ، به‌ شێوه‌ی سیستماتیك ژنانی له‌ بازاڕه‌كانی كاری ره‌سمی حه‌زف كردووه‌. سیاسه‌تی خانه‌نشین كردنی ژنان و حه‌زفی ئه‌وان له‌ بازاڕی كار، له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ له‌ رێگای ئیرائه‌ی گه‌ڵاڵه‌ و یاساكان له‌ مه‌جلیس و له‌ رێگای ئاییننامه‌كانی ناوه‌وه‌ له‌ ده‌زگاكانی ئیجرایی و یان مودیرییه‌تی شه‌هریی، وه‌ك شاره‌داریی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. سیاسه‌ته‌كانی حه‌زفی ژنان له‌ بازاڕی كار له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ رێژه‌ی بێكاری له‌ نێوان ژنان دوو به‌رابه‌ری پیاوان بێت و ئیشتغاڵی ژنان بۆ‌ نزیكه‌ی ١٢ له‌سه‌د، بێته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له‌ نێو ژنانی لێبكه‌وێته‌وه‌.