زیاتر له ٧٠٠ شاعیر و هونه‌رمه‌ند ئێرانی له ناڕه‌زایه‌تی به دركرانی حوكمی زیندانی له‌دژی دوو شاعیرانی به‌ندكراو “فاتمهئیختساری و میهدی موسه‌وی” به‌یانیه‌كیان دركرد.
واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه نووسیانه: ” له مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا، فاتمه‌ی ئیختساری به ١١ ساڵ ونێو زیندان و ٩٩ زه‌ربه شه‌لاق و میهدی موسه‌وی به ٩ ساڵ زیندان و ٩٩ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كران. راگه‌یه‌ندرانی حوكمی قورس و بێبه‌شبوونی ئه‌م دوو گۆرانیبێژه، بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵك. به‌م پێیه ئێمه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ده‌ركراو و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ئه‌م دوو هونهرمهندهین”.