به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لێمان

395y
چه‌ند رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ موعه‌لێمان ده‌بێ بچنه‌ نێو گوڕه‌پانی خه‌باتی فه‌رهه‌نگی ـــ سیاسی و خه‌بات بۆ گۆڕانكاری بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیان و موزدی خۆیانه‌وه‌.
له‌ به‌یانیه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان له‌وانه‌ “كرێكارانی پڕۆژه‌ی پارسی جنوبی، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی جنوب، هه‌ڵسووڕاوانی دژه‌ سه‌رمایه‌داری گیلان، ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لێمانی ئێخراجی، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی پێترۆشیمی ناوچه‌ی تایبه‌تی ماهشه‌هر و به‌نده‌ری ئێمام، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی محوه‌ری تاران ــــ كه‌ره‌ج و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شووش و ئه‌ندیمێشك” راگه‌یه‌ندراوه‌: “روانگه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ره‌وڕووی جه‌ماوه‌ری میلیۆنی موعه‌لێمان كه‌ له‌ هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌رمایه‌دارانه‌ی حاكم، رووبه‌رووی به‌هره‌كشی و ستم ده‌بنه‌وه‌، چاره‌یه‌كی دیكه‌یان بێجگه‌ له‌ تێكدانی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وتانه‌ و له‌ناوبردنی ریشه‌یی بارودۆخی كار و شوێنی به‌ڕێچوونیان نییه‌. نابێت هیچ متمانه‌ و باوه‌ڕێك به‌ مودیرانی فه‌رهه‌نگی، ئابووری، سیاسی و ئێداریی و ئایدۆلۆژی په‌ردازانی جوراۆجوری چینی سه‌رمایه‌دار بكرێت. تا كاتێك كه‌ موعه‌لێمان نه‌چنه‌‌ نێو خه‌باتی سه‌ربه‌خۆی سیاسی، هیوایه‌ك بۆ گۆڕین و گۆڕانكاریه‌كی واقیعی له‌به‌رده‌مدا نییه‌.