به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی زلهێزه‌ رۆژئاواییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كانی رژیم

671t
ئامریكا، بریتانیا، فه‌رانسه‌ و ئاڵمان، چوار وڵاتی ئه‌ندامی گروپی ١+٥ له‌ به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند كه‌، كاتی بڕیاردان له‌سه‌ر ئێران هاتووه‌.وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چوار وڵاته‌‌ له‌ له‌نده‌ن، سه‌باره‌ت به‌ وتووێژی هه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ یه‌كتر قسه‌یان كرد و ئاكامه‌كه‌ی، به‌یانیه‌یه‌كی هاوبه‌ش بوو كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، بڵاو كرایه‌وه‌. له‌م به‌یانییه‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ له جه‌ریانی‌ وتووێژی هه‌سته‌یی پێشڕه‌فتگه‌لێك به‌ده‌ست هاتووه‌، به‌ڵام مه‌سائێلێكی گرینگیش به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه‌ سه‌باره‌ت به‌وان هێشتا به‌ رێكه‌وتن نه‌گه‌یشتوون.