به‌یانییه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڵاڵه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی رئاكتۆری ئه‌راك

103q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، نوێنه‌رانی رژیمی ئێران، ئامریكا و چین له‌ به‌یانیه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: “نه‌وسازی و دووباره‌ ته‌راحی كردنه‌وه‌ی رئاكتۆری ئه‌راك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و رێبه‌ریی رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.”
نوێنه‌رانی ئه‌م سێ وڵاته‌ له‌ به‌یانییه‌كه‌ی خۆیاندا رایانگه‌یاندووه‌: شه‌ش زلهێزی جیهانی وێڕای به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا به‌ڵێنیان داوه‌ پێش له‌ رۆژی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی “به‌رجام”، گروپێكی كاریی بۆ دیاری كردنی ئه‌ركه‌كانی به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، به‌ پێی یاسای میللی ئه‌م وڵاتانه‌، پێكبێنن. ئه‌م به‌یانییه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئابوری، ئیداره‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی چین و رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی رژیمه‌وه‌ ئیمزا كراوه‌.