به‌یانییه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ریوانی سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی

456
ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی گوماناوی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و سوسیالیستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری شاهرۆخ زه‌مانی به‌یانییه‌كیان بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “شاهرۆخ زه‌مانی هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و سوسیالیستی، ئه‌ندامی كرانه‌وه‌ی سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌قاش و ته‌زئیناتی ساختمان، ئه‌ندامی شورای نوێنه‌رانی كومیته‌ی به‌دواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، ده‌بێته‌ سه‌مبول و هێمای ئازادی بزوتنه‌وه‌ی چینی كرێكار. چینێك كه‌ له‌ خه‌بات له‌گه‌ڵ چینی سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئێران نه‌ ته‌نیا ده‌ست له‌ مانگرتن له‌ زیندان و كارگه‌ و كارخانه‌كان هه‌ڵناگرێت، نه‌ ته‌نیا به‌ گوشاری ده‌زگا ئه‌منیه‌تی و ده‌وڵه‌تییه‌ گوێله‌مسته‌كان له‌ مه‌زایا ره‌واكانیان ده‌ست هه‌ڵناگرن و نه‌ ته‌نیا به‌ مه‌رگ و كوشتنی سه‌له‌نوێی پێشڕه‌وان و رێبه‌ران ئارام ناگرن، به‌ڵكوو تا دوایین هه‌ناسه‌ بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌ بێ چین و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری به‌ خه‌باته‌ به‌رده‌وامه‌كانی خۆیان له‌دژی ئه‌م تاوان و جه‌نایه‌ت و قه‌تڵانه‌ به‌ عه‌زمێكی لێبڕاوانه‌ درێژه‌ ده‌ده‌ن.