به‌یانییه‌ی پشتیوانی له‌ كه‌مپێنی دیواری مێهره‌بانی

629q
“ئیتتحادییه‌ی ئازادی كرێكاران ئێران” به‌یانێك له‌ ژێر ناوی “بژی بزووتنه‌وه‌ی دیواری مێهربانی” بڵاوده‌كاته‌وه‌‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌یه‌دا هاتووه‌: “هه‌وڵی مرۆڤ دۆستانه‌ی دیواری مێهر‌ه‌بانی كه‌ له‌ مه‌ودایه‌كی زه‌مه‌نیی كه‌م، گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی زۆرێك له‌ شاره‌كانی گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌بێ ببێته‌ به‌ستێنێكی گه‌وره‌ و سه‌راسه‌ریی و پشتیوانی بۆ‌ بزووتنه‌وه‌، ژیان و بایه‌خی پێ بدرێت. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته‌ به‌ربڵاو و كۆمه‌ڵایه‌تییه ‌كه‌ مرۆڤه شه‌ریف و چالاكه‌كان تێیدا به‌ خستنه‌ به‌رده‌ستی كه‌مترین ئیمكانات و توانایان له‌ئیختیار مرۆڤه‌ ‌ ئازارچه‌شتووه‌كان به‌ده‌ست ‌ هه‌ژاریی و بێكاریی، له‌وانه‌ خواردن، ‌جلوبه‌رگ و كه‌وش ئه‌مانه‌، ئه‌گه‌ر چی ده‌رمانی یه‌كێك له‌ هه‌زاران ده‌رد و نه‌هامه‌تییه‌ك نییه‌ كه‌ ئه‌م به‌ میلیۆنی مرۆڤه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م بارودۆخه‌ دژه‌ مرۆیی یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن “سه‌رمایه‌داریی” هاوسارپچڕاو تووشیان كراوه‌، به‌ڵام ده‌كرێ به‌وه‌ هیوادار بین كه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م حه‌ڕه‌كه‌تانه‌ و هاوكات پشتیوانیی له‌ داخوازیی كرێكاران و مۆعه‌لێمان و له‌سه‌ر‌ووی ‌ داخوازیی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی خێرای لانیكه‌می هه‌قده‌ست بۆسه‌رووی هێڵی هه‌ژاری و بیمه‌یبێكاریی كه‌ هاتنه‌دییه‌كه‌ی رێگه‌ چاره‌ی خێرایه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی گه‌ردو تۆزی هه‌ژاریی له‌ روخساری كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌م ئاواته‌ مرۆزڤانه‌یه‌‌ بێته‌دی.”