به‌یانییه‌ی پێنج سه‌ندیكای كرێكاری فه‌رانسه‌ بۆ مه‌حكووم كردنی حۆكمی زیندانی “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”

كۆنفدراسیۆنی فه‌رانسه‌وی دیموكراتیكی كار، كۆنفدراسیۆنی گشتی كار، فدراسیۆنی سه‌ندیكایی یه‌كگرتوو، ئیتحادییه‌ی سه‌ندیكایی بۆ هاوده‌نگی و ئیتحادییه‌ی میللی سه‌ندیكا سه‌ربه‌خۆكانی فه‌رانسه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاكی كرێكاری “مه‌حموود ساله‌حی” و “عۆسمان  ئیسماعیلی” له‌ لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ده‌ربڕی.

له‌و به‌یاننامه‌ هاوبه‌شه‌دا‌ هاتووه‌ئێمه‌ سه‌ندیكاكانی فه‌رانسه‌ خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “مه‌حموود ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی” و هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و حۆكمانه‌ین كه‌ به‌سه‌ر ئه‌م دوو چالاكه‌ كرێكارییه‌ سه‌پاوه‌سه‌ركۆت و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری “فه‌رزانه‌ زیلابی” پارێزه‌ری مافی كرێكاران و پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ینهه‌روه‌ها خوازیاری ده‌ست به‌جی ئازاد كردنی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی سه‌ندیكالیسته‌كان و  چالاكانی مافی ڕه‌وای كرێكارانینله‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌ هاتووه‌ئیمه‌ سه‌ندیكالیسته‌كانی فه‌رانسه‌ له‌ ڕژیمی ئێران خوازیارین كه‌ به‌ ته‌واوی ئه‌م په‌یماننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌یانه‌ كه‌ واژۆی كردووه‌ پێبه‌ند بێت و مافه‌كانی كرێكاران له‌وانه‌مافی دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌، مافی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، مافی مانگرتن له‌ كار و هه‌بوونی قه‌راردادی دڕێژماوه‌، له‌ به‌رچاو بگرێت.