به‌یانییه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی ئێخراجی و خانه‌نشینكراوانی سنه

822
ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی ئێخراجی و خانه‌نشینكراوانی ساڵی ٥٩ی سنه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی هه‌ڵسووڕاوی ماندوونه‌ناسی چینی كرێكار، راگه‌یاندێكیان بڵاوكرده‌وه‌.
له‌م راگه‌یاندنه‌دا وێڕای سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاهرۆخ زه‌مانی و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی كرێكاری ئێران و جیهان، هاتووه‌: گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاهرۆخ زه‌مانی نه‌ ته‌نیا ناتوانێت ترس له‌ دڵی ئێمه‌ موعه‌لێمان دروست بكات، به‌ڵكو سه‌رسه‌ختانه‌تر له‌ پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌م نیزامه‌ دڕندانه‌یه‌ خه‌بات ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له‌م راگه‌یاندنه‌دا وێڕای مه‌حكوم كردنی حوكمی ناعادڵانه‌ی ٩ ساڵ زیندان بۆ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “مه‌حمود ساڵحی”، خوازیاری ئازادی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ زیندان بوون.