به‌یانییه‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی رۆژی جیهانی كرێكار

237y
“كومیته‌ی به‌دواداچوون بۆ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار به‌یانییه‌یه‌كی ده‌ركرد.له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “ئێمه‌ كرێكاران و باقی توێژه‌ حه‌قده‌ست به‌گیر و زه‌حمه‌تكێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ بارودۆخێكدا پێشوازی له‌ رۆژی جیهانی كرێكار ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ نامرۆڤانه‌ و لێوانلێو له‌ بێ مافی، ژیانێكی پڕ له‌ نه‌هامه‌تی به‌سه‌رماندا سه‌پاندووه‌. ئێمه‌ چیتر ئه‌م نابه‌رابه‌رییه‌ به‌رینه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، سه‌ركوت و خه‌فه‌قانه‌ ته‌حه‌مه‌ل ناكه‌ین. ئێمه‌ كرێكاران و رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، داوا له‌ كرێكاران، موعه‌لیمان، په‌ره‌ستاران و توێژه‌ حه‌قده‌ست به‌گیره‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانی خۆمان بخه‌ینه‌ گه‌ڕ تا به‌ ویست و داخوازییه‌ ره‌واكانمان بگه‌ین.”