به‌یانییه‌ بۆ ئازادی ده‌ستبه‌جێ جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌

286q
“كومیته‌ی پشتیوانی له‌ شاهرۆخ زه‌مانی” به‌یانییه‌یه‌كی له‌ژێرناوی “جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ ده‌بێ ئازاد بكرێت”ی بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “كومیته‌ی پشتیوانی له‌ شاهرۆخ زه‌مانی، زیندانی كرانی جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ مه‌حكوم ده‌كات و داوا له‌ سه‌رجه‌م شۆڕشگێڕان و مرۆڤه‌ ئازادیخوازه‌كان ده‌كات بۆ ئازادی جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ. هه‌روه‌ها له‌ به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كگرتووانه‌دا‌ به‌ره‌وڕووی بازداشت، ئه‌شكه‌نجه‌ و ئێعدام ببنه‌وه‌، چونكه‌ رێگاچاره‌ی ره‌نجبه‌ران و زه‌حمه‌تكێشان یه‌كگرتوویی و رێكخراوه‌.