به‌یانییه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی عێراق

34q
“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان” بۆ پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی عێراق به‌یانییه‌یه‌كی ده‌ركرد.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: “دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌رین و جه‌ماوره‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دوایی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌ شاره‌كانی عه‌ره‌ب نشینی عێراق كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خراپ و ناله‌باری ئابوری و به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكاران و بێ مافی ته‌حمیلی له‌ لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی زاڵ به‌سه‌ر عێراق رووده‌دات، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ به‌ره‌و هه‌ندێك له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌ولێر، سلێمانیه‌، رانییه‌، حه‌ڵه‌بچه‌، قه‌ڵادزێ كێشراوه‌ و ئه‌م شار و ناوچانه‌، به‌ تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌ی دواییدا شاهیدی شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكاران له‌دژی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون. ئه‌م مانگرتنه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ به‌ تایبه‌ت موعه‌لیمان، كارمه‌ندانی به‌شه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌شی بێهداشت و ده‌رمانی گرتۆته‌وه‌ و به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ش ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌.”