به‌یانییه‌ بۆ پێداگری له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتووانه‌ی كرێكاران

340q
كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، به‌یانییه‌یه‌كی له‌ژێر ناوی “ناڕه‌زایه‌تی پرژوبڵاو و نارێكخراوی كرێكاران هیچ ئاسۆیه‌كی نابێت”، بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “به‌ چاوخشاندنێك به‌سه‌ر سایته‌ حكومه‌تییه‌كانیش ده‌توانرێت هه‌ست به‌وه‌ بكرێت كه‌ شێوازی جیاجیای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاریی، له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندنه‌ و كه‌متر رۆژێك ده‌توانرێت ببینرێت كه‌ كرێكارانی ناوه‌نده‌ جیاجیاكانی كار و به‌رهه‌مهێنان، به‌ بۆنه‌ی به‌دواداچوونی مافه‌ پێشێل كراوه‌كانیان وه‌كوو حه‌قده‌ستی ژێر هێڵی هه‌ژاری، حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو، ئیخراج و بێكار كردنی كرێكاران، قه‌راردادی كاتی و سپی ئیمزا و سه‌پاندنی جۆره‌ها سه‌ركوت و بێ مافی، ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕن و كۆبوونه‌وه‌، مانگرتن، رێپێوان و شێوازه‌كانی دیكه‌ی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی وه‌ڕێنه‌خه‌ن. بێگومان ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌ كرێكارییه‌كان، زۆر زیاتر له‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م جۆره‌ هه‌واڵنێریانه‌ ئاماژه‌یان پێبكرێت. ئێمه‌ كرێكاران ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ قبوڵ بكه‌ین تا كاتێك كه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرین و به‌ شوێن ئامانجه‌كانیه‌وه‌ نه‌كه‌وین و له‌سه‌ر دهۆڵی جیایی پێداگری بكه‌ین، هیچ كات بارودۆخ له‌مه‌ باشتر نابێت. ئێمه‌ ده‌بێ ئه‌و راستیه‌ قبوڵ بكه‌ین كه‌ ناڕه‌زایه‌تی پرژوبڵاو و جیا له‌یه‌كی كرێكاران، ناتوانێت ته‌نانه‌ت ئاسۆیه‌كی بچوك له‌ باشتر بوون و ریفاه له‌ ژیان و به‌ڕێچوونماندا پێكبێنێت.”