ژماره‌یه‌ك له پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری ئێران له بهیانیهییهكدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و راگه‌یاندنی تاوان له‌دژی “تاهێر ئه‌لچی” مافناسی لێهاتووی خه‌ڵكی كوردستانی توركیه‌یان مه‌حكوم كرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانیه‌دا هاتووه: “تاهێر ئێلچی” دوای ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وتی “په‌كه‌كه” تیرۆریست نییه و له پشتیوانی خه‌ڵك به‌هره‌مه‌نده، به‌دواداچوونی قه‌زایی كرا. ئه‌م كرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه له درێژه‌ی باقی مه‌حدودیه‌ته مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌م دواییانه، نیگه‌رانی له بارودۆخی مافی ئازادی راده‌ربڕینی حقوقی پارێزه‌رانی ئه‌م وڵاته‌ی په‌ره‌پێداوه. ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌رۆكی كانونێكی پارێزه‌ران ته‌نیا له‌به‌ر بۆچوونی حقوقی كاره‌ساتبار و پێشێل كردنی ئاشكرای مافی شارۆمه‌ندی و مێسداقی به‌رچاوی هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی له كاروباری حقوقی و قه‌زاییه.”