رۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، ده‌وڵه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین به شێوه‌ی ره‌سمی بوو به ئه‌ندامی دیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌یفه‌ری. له مه‌راسمێكدا كه رۆژی چوارشه‌ممه به به‌شداری به‌رپرسان و قازییهكانی دادگا و هه‌یئه‌تێكی فه‌له‌ستینی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ته‌شكیلاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له لاهه به‌ڕێوه‌چوو، دیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌یفه‌ری، فه‌له‌ستینی به شێوه‌ی ره‌سمی وه‌ك ١٢٣همین ئه‌ندامی خۆی قبوڵ كرد. ئێستا فه‌له‌ستین ده‌توانێت له دیوانی لاهه به تۆمه‌تی جه‌نایه‌تی جه‌نگی له شه‌ڕی “غه‌زه” و هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی شارۆچكهسازییهكان له لێواری رۆژئاوای رووباری ئۆردۆن، له ئیسرائیل شكایه‌ت بكات.