به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز هێزەکانی پاسەوانی ڕژیم لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری نەوسوود، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و له‌ ئه‌نجامیدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کۆرەرەی نسار” سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “ڕەزا یووسفی“، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود پێكرا و به‌ سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها له‌م ڕووداوه‌دا، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناوی “ئۆمید ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی جوانڕۆ برینداربووه‌. شایانی باسه‌، ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیسکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی سێشەممەش کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “نۆریاو” و دانیشتووی شاری پاوە، بە ناوی “داریووش وەلەدبەیگی” تەمەن ٣١ ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار كرابوو.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی سەرماوەز هێزەکانی پاسەوانی ڕژیم لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری نەوسوود، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و له‌ ئهنجامیدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

به‌ پێی ئهم ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “کۆرەرەی نسار” سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “ڕەزا یووسفی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود پێكرا و به‌ سهختی برینداربووههروهها لهم ڕووداوهدا، كۆڵبهرێكی دیكه‌ به‌ ناوی “ئۆمید ڕهحیمی” خهڵكی جوانڕۆ برینداربووه‌. شایانی باسه، ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیسکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراونەتەوەجێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی سێشەممەش کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “نۆریاو” و دانیشتووی شاری پاوە، بە ناوی “داریووش وەلەدبەیگی” تەمەن ٣١ ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار كرابوو.