بودجه‌ی ساڵی ٩٤ی ده‌وڵه‌تی رۆحانی و چڕتربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی

 

470t

كه‌می سه‌رچاوه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو به‌ تایبه‌ت نه‌بوونی ئیمكانی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ له‌ رێگای داهاتی نه‌وتی و ماڵیاتی، ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌ن روحانی” به‌ چڕتربوونه‌وه‌ی ریازه‌تی ئابووری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پوڵشویی و گه‌نده‌ڵی پالپێوه‌ ده‌نێ.ئوستادێكی ئابووری دانیشگا، بێ به‌رنامه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نادروست كه‌ مێژوویه‌كی دوور و درێژی له‌ رژیمی كۆماری ئیسلامیدا هه‌یه‌، له‌ زومره‌ی سه‌ره‌كیترین گرفته‌كانی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ناولێبردووه‌. ناوبراو به‌ راگه‌یاندنی بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن روحانی له‌ ژێر ناوی “نێئۆلیبراڵی” راگه‌یاندووه‌: “بوجه‌ی ساڵی ١٣٩٤ له‌ حه‌وزه‌ی ئابوریی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ریازه‌ت و هه‌ژاری بۆ چینی هه‌ژار و فه‌قیر و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رانتخۆری له‌ نیۆ ده‌سه‌ڵات چڕتر ده‌كاته‌وه‌.