بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند

شه‌وی شه‌ممه‌ كاتژمێر ١٢ و ١٨ خو‌له‌ك به‌ كاتی ئێران، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ پانتایی ٤.٤ ریشتر، شارۆچكه‌ی شوێشه‌ی له‌ پارێزگای سنه‌ هه‌ژاند.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه‌ به‌ڵام له‌ شاره‌كانی سوڵاوا، پاوه‌، سنه‌ و مه‌ریوان هه‌ستیان پێكردووه‌.