به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، دوابه‌دوای بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزی حه‌وت و ٣ دههۆمی ریشتێری له نێپاڵ، ده‌یان كه‌سی دیكه كوژران و بریندار بوون.دوابه‌داوی روودانی ئه‌م بۆمه‌له‌رزه‌یه ترس و نیگه‌رانی دانیشتووانی “كاتماندۆ” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به هۆی ئه‌م بۆمه‌له‌رزه تائێستا لانیكه‌م ٣٦ كه‌س كوژران و زیاتر له ٩٠٠ كه‌سیش بریندار بوون. په‌س لهرزهكانی ئه‌م بۆمه‌له‌رزه‌یه له “دێهلی نه‌و” پێته‌ختی وڵاتی “هێند و به‌نگلادێش”یش هه‌ستی پێكراوه. شایانی باسه بۆمه‌له‌رزه‌ی ٢٥ی ئاوریلی ما نگی رابردوو له نێپاڵ گیانی لانیكه‌م ٨ هه‌زار و ١٥١ كه‌سی گرت و زیاتر له ٨ هه‌زار كه‌سیشی بریندار كرد.