بوونی ١٦ هه‌زار كارتۆن خه‌و له‌ ئاستی ئوستانی تاران

65
به‌رپرسی گه‌ڵاڵه‌ی “تاران شاری بێ برسی” ڕایگه‌یاند، ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ ١٤ بۆ ١٦ هه‌زار كه‌س له‌ ئوستانی تاران، كارتۆن خه‌ون و ناوچه‌كانی “ده‌ڕه‌ی فه‌ره‌حزاد، مه‌وله‌وی و شووش” زۆرترین ئاماری كارتۆن خه‌ویان له‌م ئوستانه‌دا هه‌یه‌.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پێشتر “عه‌بادۆڵڵا فه‌تحۆڵاهی” سه‌رۆكی سازمانی نه‌وسازی شاره‌داریی تاران وتبووی كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌ی ١٢ی تاران ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هه‌زار كارتۆن خه‌و هه‌یه‌. مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٤یش جێگری شاره‌داریی تاران باسی له‌ كۆكردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ ده‌وری ٢ هه‌زار كارتۆن خه‌و له‌ ئاستی شاری تاران له‌ هاوین كردبوو.