بڕانی ئاو، به‌رق و گاز له‌ هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سنه‌

718
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ئاو، به‌رق و گازی هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی‌ شاری سنه‌ به‌ هۆی نه‌درانی پووڵی قه‌بزه‌كانیان، بڕاوه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، به‌رق، ئاو و گازی هه‌ندێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كانی شاری سنه‌ له‌وانه‌ كانی كوزه‌ڵه‌، نایسه‌ر، عه‌باس ئاوا و فه‌ره‌جه‌ به‌ هۆی نه‌درانی پوڵی قه‌بزه‌كانیان له‌ لایه‌ن ئیداره‌كانی پێوه‌ندیداره‌وه‌ بڕاوه‌ و پێیان راگه‌یاندوون تا كاتێك پووڵه‌كانیان په‌رداخت نه‌كه‌ن، به‌رق، ئاو و گازه‌كانیان بۆ وه‌سڵ ناكرێته‌وه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردووش ئاوی ئاوایی باوه‌رێزی شاری سنه‌ به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی پووڵی قه‌بزه‌كانیان بڕابوو.