بڕانی ئاو له‌ زیندانی ناوه‌ندی تاران

391
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، له‌ ماوه‌ی ٤٨ ساعه‌تی رابردوودا زیندانی ناوه‌ندی تاران ته‌نیا دوو سه‌عات ئاوی بووه‌ و تا ئێستا ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، گرفتی بڕانی ئاو له‌ زیندانی ناوه‌ندی تاران ناڕه‌زایه‌تی زیندانیانی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامدا به‌ره‌وڕوی هێرشی مه‌ئمورانی رژیم بوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ گرفتی بڕانی ئاو بۆنی پیسی سرویسه‌ بێهداشتییه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ژیانی زیندانیانی ساڵۆنه‌كانی فازی ٤ی ئه‌م زیندانه‌ی، تووشی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت كردووه‌. شایانی باسه‌ گاردی ویژه‌ی زیندان له‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی زیندانیان، هێرشی كرده‌ سه‌ریان و موی سه‌ری یه‌كێك له‌ زیندانیان به‌ ناوی “عه‌باس ئاهونبه‌ر”یان به‌ تیغ تراشی.