بڕانی ئاو و به‌رقی ٥٠ هه‌زار هاوڵاتی له‌ ئابدانان

347t

له‌ نیوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ رێگای ٤٠ كیلومیتری گواستنه‌وه‌ی به‌رق له‌ شاری ده‌ڕه‌شار بۆ ئابادانان له‌ ئۆستانی ئیلام، به‌ره‌وڕووی كێشه‌ی فه‌ننی بۆته‌وه‌ و به‌رقی ٥٠ هه‌زار هاوڵاتی بڕاوه‌.
شایانی باسه‌ بڕانی به‌رق گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆ خه‌ڵك دروست كردووه و بۆته‌ هۆی تێكچوونی پێوه‌ندی ته‌له‌فونی نۆرماڵ، موبایل، ئینترنێت و تۆڕی ئاو و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری به‌ نه‌خۆشه‌كان له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی به‌ره‌وڕووی گرفت كردۆته‌وه‌.