بڕانی ئینترنێت له‌ شه‌ش ئۆستانی ئێران

232q
وته‌بێژی شیركه‌تی مخابه‌راتی رژیم هه‌واڵی بڕان و راگرتنی فرۆشی ئینترنێت بۆ شه‌ش ئۆستانی وڵاتی به‌ هۆی “كێشه‌ی نه‌قدینه‌گی و قه‌رزداری” راگه‌یاند.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم به‌ بێ ناوبردن له‌و ئۆستانانه‌ی كه‌ فرۆشی ئینترنێت تێیاندا راگیراون، جه‌ختی كرده‌وه‌: ئه‌م كێشه‌یه‌ سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ته‌عره‌فه‌گوزاری و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنی ده‌وڵه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌ر ته‌عره‌فه‌ی مخابه‌راتی و پێوه‌ندیییه‌كان راگه‌یه‌ندراوه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی مخابه‌رات له‌مێژساڵه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عره‌فه‌ی مخابه‌راتین، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م رایگه‌یاندووه‌: چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عره‌فه‌كان سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی نوێ نه‌بووه‌ و دژ به‌م داواكاریه‌یه‌.