بڕانی بیمه‌ی ده‌یان هه‌زار قاڵیباف

88q
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌ننی و ده‌رامه‌دی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم هه‌واڵی لابردنی بیمه‌ی ١٠٠ هه‌زار قاڵیباف و كه‌سانی شاغڵ له‌ سه‌نایعی ده‌ستی راگه‌یاند.
ناوبراو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاند: “٦٠ تا ٧٠ هه‌زار كه‌سیان به‌ هۆی دانه‌مه‌زراندن و ئه‌وانی تر به‌ هۆی واریز نه‌كرانی حه‌قی بیمه‌، حه‌زف كراون. بودجه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ ئه‌مساڵدا وڵامده‌ره‌وه‌ی بیمه‌ی قاڵیبافان نییه‌.”