بڕانی بیمه‌ی سه‌دان هه‌زار شۆفێر تاكسی له‌ ئێران

165q
به‌ پێی راپۆرتی خه‌به‌ر ئانلاین، به‌ هۆی نه‌درانی سه‌همی ده‌وڵه‌ت، بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی ٣٠٠ هه‌زار شۆفێر تاكسی له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات بڕاوه‌.
له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ سازمانی هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان، سازمانی به‌رنامه‌ڕێژی و سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، به‌شی ده‌وڵه‌ت كه‌ له‌ باتی مافی بیمه‌ی تاكسیڕانه‌كان په‌رداخت ده‌كرا، په‌رداخت نه‌كردووه‌ و كه‌سانێك كه‌ له‌ مانگی گوڵانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ نێو تاكسیڕانی، بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعیه‌كانیان بڕاوه‌.