بڕانی سه‌رله‌نوێ به‌ر‌قی ٥٠ هه‌زار هاوڵاتیی له‌ ئابدانان

416t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌ به‌رقی زیاتر له‌ ٥٠ هه‌زار هاوڵاتیانی شاری “ئابدانان”ی سه‌ربه‌ ئۆستانی ئیلام قه‌تع بووه‌ و هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت كردۆته‌وه‌.
به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، بارینی به‌فری زۆر له‌ به‌رزاییه‌كانی “كه‌بیركێو” شوێنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی به‌رقی ده‌ڕه‌شار ـــ ئابدانان، بۆته‌ هۆی قه‌تع بوونی به‌رقی ئه‌م ناوچه‌یه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سەرجەم مه‌دره‌سه‌كانی شیفتی به‌یانی رۆژی یەكشەممە تەعتیل كراون و دوكان، بازاڕەكان و تەنانەت نانەواخانه‌كانیش له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رق نه‌یانتوانیوه‌ كار بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ هه‌فته‌ی رابردووش نزیكه‌ی ٧٢ سه‌عات به‌رقی هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ قه‌تع كرابوو.