بڕانی پێوه‌ندی به‌نده‌كانی زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه‌

306
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ رۆژی جومعه‌ ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌، ده‌رگای به‌نده‌كانی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ داخراوه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ رۆژی جومعه‌وه‌ ده‌رگای به‌نده‌كانی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ داخراوه‌ و هیچ به‌ندێك له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی تر پێوه‌ندی نییه‌. هه‌روه‌ها هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌ ته‌ئیدی حوكمی ئێعدامی ٢٨ زیندانی ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه كه‌‌ به‌م بۆنه‌وه‌ پێوه‌ندی به‌نده‌كانی زیندان له‌گه‌ڵ یه‌ك بڕابێت.