بڕیارنامه‌ی هاوبه‌شی موعه‌لیمان و كرێكارانی نانه‌وا به‌ بۆنه‌ی رۆژی حیهانی كرێكار

163y
موعه‌لیمان و كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی مه‌ریوان، سه‌وڵاوا و سنه‌، بڕیارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له‌ ١١ خاڵدا بڵاو كرده‌وه‌.ه‌م بڕیارنامه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن “ئه‌نجۆمه‌نی سنفی موعه‌لیمانی مه‌ریوان، ئه‌نجۆمه‌نی سنفی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی مه‌یوان و سه‌وڵاوا و ئه‌نجۆمه‌نی سنفی كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی سنه‌ و ده‌وروبه‌ر ئیمزا كراوه‌، له‌سه‌ر داواكاری و مه‌زایای تایبه‌ت جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌. له‌وانه‌: “مافی پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران و موعه‌لیمان، كۆبوونه‌وه‌، مانگرتن و ئازادی به‌یان، به‌رابه‌ری كامڵی ژن و پیاو له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ته‌بعیزئامیز له‌دژی ئه‌وان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌حكامی زیندان، شه‌لاق و ته‌بعید له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی سنفی كرێكاری و موعه‌لیمان، راگرتنی ره‌وتی ئیخراج و بێكارسازییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قه‌راردادی كاتی و سپی ئیمزا، دیاری كردنی ٧١٢ هه‌زار تمه‌نی له‌ لایه‌ن شورای باڵای كاریان به‌ مه‌رگی به‌شێنه‌یی میلیۆنها كرێكار ناولێبردووه‌ و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی گونجاو له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ته‌وه‌ڕۆم له‌ كۆمه‌ڵگاین”.