بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ له‌ سلۆپی

666q

به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ قایمقامیه‌تی شارۆچكه‌ی سلۆپی بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆی بۆ واده‌یه‌كی نادیاری راگه‌یاند.
به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو پێكدادانێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركییه و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه،‌ بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردن له‌ سلۆپی راگه‌یه‌ندرا. دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازیی سوپای توركییه له‌ گه‌ڕه‌كی “جودی” كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك كوژرا و 4 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه كه‌ گه‌ڕه‌كی جودی گه‌مارۆ دراوه‌ و ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تێیدا ده‌ستیپێكرده‌وه‌.