بڕیندار بوونی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

رۆژی یهكشهممه‌ ٣ی ڕهشهممه، هاووڵاتییهكی خهڵكی شاری قهسری شیرین، به‌ هۆی تهقینهوهی پاشماوی مینی سهردهمی شهڕی ئێران و عێراق له‌ ناوچهی “تهنگابی سهر به‌ شاری قهسری شیرین، به‌ سهختی بریندار بوو.

به‌ پێی راپۆرتهكان، تهقینهوهی پاشماوی مینی سهردهمی شهڕی ئێران و عێراق بووهته‌ هۆی بریندار بوون و لهدهست دانی قاچی هاووڵاتییهكی لاوی خهڵكی ناوچهی “تهنگابی سهر به‌ شاری قهسری شیرین، شایانی باسه، ناوبراو له‌ عهشایهری ئهم ناوچهیه‌ و له‌ كاتی لهوهڕی مهڕ وماڵاتهكهی تووشی ئهم ڕووداوه‌ بووه‌ كه‌ بهدوای بریندار بوونی راگوێزی ناوهنده‌ دهرمانیهكان كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *