بڕینی بیمه‌ی ده‌یان هه‌زار كرێكاری خانه‌نشین كراوی زەوب ئاهنی ئیسفه‌هان

6666
راپۆرته‌كان باس له‌ بڕینی له‌ناكاوی بیمه‌ی ٣٢ هه‌زار كرێكاری خانه‌نشینكراوی زەوب ئاهه‌نی ئیسفەهان ده‌كەن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، بڕینی بیمه‌ی خانه‌نشینكراوانی زەوب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ردەوام مۆزدبگیر و خانه‌نشینكراوانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ تێپه‌ڕ كردنی زیاتر له‌ دووساڵ، هێشتا له‌ کاتی وەرگرتنی هه‌قده‌ستەکانیان دا تووشی كێشه‌و گرفتن. راپۆرته‌كان سەبارەت بەم خانه‌نشینكراوانه‌ نیشانی ئه‌دات كه‌ به‌رپرسانی سه‌ندووقی خانه‌نشینكراوی فوولاد باس لەوە ده‌كات كه‌ خانه‌نشینكراوانی زەوب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان خۆیان ئه‌بێ سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی ده‌فته‌رچه‌ی بیمەی‌ سڵامه‌ت هه‌وڵ بده‌ن. ئەوە له‌ حاڵێكه‌دایە كه‌ زۆربه‌ی ئه‌م خانه‌نشینكراوانه‌، نزیك بە نێوه‌ی ساڵه‌كانی كاریان هه‌قی بیمه‌ی ته‌ئمین ئیجتماعی و نێوه‌ی دیكه‌ی ساڵیش هه‌قی بیمه‌ی خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی په‌رداخت ده‌كه‌ن.