بڕینی یارانه‌ی نه‌قدی به‌شێك له‌ كرێكارانی ساختمانی

351q
دوای لابردنی یارانه‌ی به‌شێك له‌ خانه‌نشین كراوان، سكرتێری گشتی كانونی باڵای ئه‌نجومه‌نه‌ سێنفییه‌كانی رژیم رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی سه‌رماوه‌ز هه‌واڵی بڕینی یارانه‌ی نه‌قدی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ساختمانی راگه‌یاند.
هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر له‌سه‌ر زاری ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاند: تا ئێستا یارانه‌ی هه‌ندێك له‌ گروپه كه‌م داهاته‌كان له‌وانه‌ كرێكارانی ساختمانیش بڕاوه‌. به‌ وته‌ی ناوبراو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له مانگه‌كانی داهاتوودا یارانه‌ی هه‌ندێك له‌ گروپه‌كانی دیكه‌ش لاببرێت. “عه‌لی ره‌بیعی” وه‌زیری كاری رژیم له‌ نوێترین راپۆرتی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وتی لابردنی یارانه‌ی نه‌قدی رایگه‌یاندووه‌: هه‌موو مانگێك له‌ ژماره‌ی یارانه‌ بگیره‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه‌. به‌ پێی راگه‌یاندنی كاربه‌ده‌ستانی رژیم تا ئێستا یارانه‌ی نه‌قدی نزیكه‌ی ٣ میلیون كه‌س بڕاوه‌.