بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت بۆ پشتیوانی له‌ كرێكاران و زیندانیانی سیاسی

68
رۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ تاران و كه‌ره‌ج بۆ دیفاع له‌ ئازادی كرێكاران و زیندانیانی سیاسی و هه‌روه‌ها مه‌زایای كرێكاران، له‌ ئاستی ئه‌م شارانه‌ تراكتیان بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، هه‌ڵسووڕاوانی “كومیته‌ی كرده‌وه‌ی كرێكاری و كانونی كرێكارانی یه‌كگرتووی ئێران”، له‌ ئاستی ئه‌م شارانه‌ ده‌ستیان دایه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت به‌ ناوه‌رۆكی “بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و سازمانده‌هی، كرێكاری زیندانی ـــ زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێت و مانگرتن و ته‌شه‌كول مافی ره‌وای ئێمه‌یه‌”. شایانی باسه‌ ئه‌م دوو رێكخراوه‌ی داكۆكیكاری مافی كرێكاران، پێشتریش له‌ رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و جومعه‌ ٢٨ و ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاری كه‌ره‌ج، تراكت و وێنه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه‌ “بێهنام ئیبراهیم زاده‌”یان بڵاو كرده‌وه‌.