بڵاو كردنه‌وه‌ی میوه‌ و شیرینی به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌

8
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ ٣ی سنه‌، میوه‌ و شیرینیان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌وڕووی پێشوازی گه‌رمی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ بۆوه‌.
كرێكاران سه‌ره‌ڕای پشتیوانی گه‌رم له‌م كرده‌وه‌ی دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌ ئاماژه‌ به‌ كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كوردستان و رۆڵ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و حێزب بۆ پشتیوانی له‌ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و مه‌زایا به‌رحه‌ق و ره‌واكانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌، له‌سه‌ر پشتیوانی خۆیان له‌ كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران پێداگریان كرد.